گەشتیاران پابەندی رێنماییەكان نین

گەشتیاران پابەندی رێنماییەكان نین

ئومێد خەلیل- رواندز
بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، ئاشكرای دەكات، لەبەردەوامی رێكارەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار دراوە بەداخستنی شوێنە گەشتیاریەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە گەشتیاران و هاووڵاتیان پابەندی رێنمایەكان نەبوونە.
چیا محەمەد بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی رێكارەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار دراوە بەداخستنی شوێنە گەشتیاریەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك، بۆ ئەم مەبەستە رێنمایی بە خاوەن سەیرانگاكان درواوە، خۆشبەختانە خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان پابەندی بڕیارەكە بوونە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان و گەشتیاران وەك پێویست پابەندی رێنمایەكان نەبونە".
گووتیشی " دواكارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك.

زۆرترین بینراو