گەشتیارێكی عەرەب لە رووباری بێخال خنكا

گەشتیارێكی عەرەب لە رووباری بێخال خنكا

زاری كرمانجی-رواندز: دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ مێرمنداڵێكی بەڕەگەز عەڕەب، كەوتە ناو رووباری بێخاڵ و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 7-6-2019 منداڵە گەشتیارێكی بەڕەگەز عەرەب دانیشتووی شاری هەولێر، بەناوی "عەبدولسەمەد یونس" تەمەن 10 ساڵان، لەگەڵ خێزانەكەیان بۆ گەشت و سەیران هاتبوونە هاوینە هەواری بێخال، كەچی بەداخەوە كەوتۆتە ناو ئاوەكەو تەرمەكەشی نادیارە".
ئاماژەشی بەوەدا "بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵەكە تیمەكانی مەلەوانی و بنكەی بەرگری شارستانی رواندز، لە شوێنەكەدا سەرقاڵی گەڕانن و تائێستا نەدۆزراوەتەوە.

زۆرترین بینراو