گەشتیارێك لە روباری سەكران خنكاو یەكێكی دیكەش رزگار كرا

گەشتیارێك لە روباری سەكران خنكاو یەكێكی دیكەش رزگار كرا

زاری كرمانجی-چۆمان: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 28-6-2019 گەشتیارێكی شاری هەولێر لە روباری سەكران خنكاو یەكێكی دیكەش رزگار كراو گەیاندرایە نەخۆشخانە.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند "چەند گەشتیارێك لەشاری هەولێر بەمەبەستی گەشتو سەیران رویان لە گەلی سەكران لەدەڤەری باڵەكایەتی كردبوو، كەچی بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكێك لەو گەشتیارانە خنكاوەو یەكێكیش لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی فریاكەوتن رزگار كرا".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەش دەخاتەروو "تائێستا تەرمی خنكاوەكە نەدۆزراوەتەوە تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن، سەبارەت بەناسنامەی خنكاوەكەش دواتر زانیاری بڵاودەكەینەوە

زۆرترین بینراو