گەشتیارێک لە بێخاڵ بەهۆی وێنە گرتنەوە گیانی لەدەستدا

گەشتیارێک لە بێخاڵ بەهۆی وێنە گرتنەوە گیانی لەدەستدا

 

رائید کاروان میراودەلی، ئەفسەری بەشی هونەری لە بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێک بەناوی محەمەد بەندەر جابر لە دایکبووی ساڵی 1997، بەهۆی گرتنی وێنەوە لە بێخاڵ، (کەوتووەتە خوارەوە )و گیانی لەدەستدا.
محەمەد بەندەر، قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندییە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت هاتونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لەسنوری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لەبەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد:" تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و رواندز تەرمەکەیان گواستۆتەوە پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".

زۆرترین بینراو