گەشتیارێک لە چۆمان رزگار کرا

گەشتیارێک لە چۆمان رزگار کرا

دوای ئەوەی گەشتیارێک لە هاوینەهەواری سەکرانی سنوووری چۆمان رێگا ون دەکات، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان دوای هەوڵێکی زۆر لە مردن ڕزگاری دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شەرستانی سۆران لە ڕاگەیەنداوێکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەو ئاگادار کراین لەلایەن بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان کەوا هاوڵاتییەک بەناوی { ج،ح،ل،ر } لەدایکبووی ۱۹۷۹ خەڵکی هەولێر، بۆ مەبەستی گەشتیاری هاتوەتە سەیرانگەی سەکران لە قەزای چۆمان، لە ئێوارە سەرکەوتوەتە سەر چیای سەکران و ئۆتۆمبێلی خۆی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوتەوە و رێگای ون کردوە و لە ( گۆمێ بێکۆدیان) گیری خواردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای رۆیشتنێکی زۆر بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بە پیادە و سەختی شوێنی رووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان بەسەرپەرشتی رائید ئەحمد نەجات و رائید حەمید ئەبابەکر، توانیان کاتژمێر پێنجی بەربەیانی روژی 13_7_2019 هاوڵاتیەکە رزگار بکەن.

زۆرترین بینراو