گەشتیــاران رێنمایی دەكرێن

گەشتیــاران رێنمایی دەكرێن

زاری كرمانجی-سۆران:
لەسنووری بەرێوەبەرایەتیمان هەرچوار قەزا (سۆران ـ رواندز ـ چۆمان ـ مێرگەسۆر ) لە خۆوە دەگرێت، كە ناوچەیەكی گەشتیارییە هەڵكەوتەی جوگرافیای ئەم ناوچە شاخاویە چەندین سەرچاوەی ئاوی هەیە بەتایبەتی رووبارەكان، كەساڵانە گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكات، بەتایبەتی لەوەرزی هاوین، بەداخەوە چەندین ڕووداوی نەخوازراو روودەدات، كەبەهۆیەوە چەندین كەس سالانی رابروو خنكاون وەچەندین خەڵكیش رزگاركراون لەخنكان، بۆیا داوا لە گەشتیاران دەكەین، بەتایبەتی گەشتیارە بیانییەكان و دەرەوەی سنووری ئەم ناوچەیە كە شارەزاییان كەمە، یا هەرنیانە پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوەبن.
۱- ئەگەر ئاستی مەلەوانیت باش نییە پەنا مەبرە بەرمەلەوانی بۆ خۆ فێنك كردنەوە، چونكە ئاوی رووباری ئەم ناوچەیە تیژن و شەپۆلیان زۆرە، بەهۆی ئەوە كۆنتڕۆلی خۆت پێناكرێت وە جیاوازە لەگەڵ مەلاوانگە دەست كردەكان .
۲- لەكاتی سەردانی كردنی ئەم ناوچانە پابەندی رێنماییەكانی ئەو تابلۆیانە بن، كە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، كە لە شوێنە ترسناكەكان بۆ مەلاوانی هەڵیان واسیوە، بەهیچ شێوەیەك لەم شوێنە مەلەوانی مەكەن.
۳- لەكاتی سەرقاڵ بوونتان بۆ بەسەربدنی كاتێكی خۆش چاودێری كردنی منداڵەكانتان فەرامۆش مەكەن، لەم شوێنانە.
٤- لەهەنێك شوێنی رووبارەكان پاشماوە و تۆڕی راوچی ماسیەكانی لێ جێ ماون، كە ئەمەش مەترسیی هەیە لە سەر گیانت كە لە ناو رووبارەكە گیر بخۆی رووداوی نە خوازراوی لێ بكەوێتەوە، ئەگەر ئاستی مەلاوانی كردنیشت باشبێ بۆیا ڕەچاوی ئەم تێبینیانە لەبەرچاو بگرن.
هاووڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز لەكاتی دروست بوونی هەر رووداوێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانمانەوە، بكەن بۆ ئەوەی (كارمەندانی مەلەوان) سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەزووترین كات بگەنە شوێنی رووداو.
( ۰۷٥۰۷۹٦٦۳٥٥ ) یا ( ۰۷٥۰۲٤۰۱۱۷۱ ).
راگەیانــدنــی بــەڕێوەبـەرایەتی بــەرگری شارســـتانی ســـۆران.

زۆرترین بینراو