گەشتی هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت قەدەغەكرا

گەشتی هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت قەدەغەكرا

پشتیوان کەریم - حاجی ئۆمەران:

به‌پی راگەیاندراوێكی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ووڵاتی ئێران بکەن،  لە لایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار کراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی (تاسوعا و عاشووڕِ) کە دەکاتە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی(٢٠٢٢/٨/٧ و ٢٠٢٢/٨/٨) گەشت کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ووڵاتی ئێران رێگە پێدراو نییە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو:” بە شێوەی کاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، بەڵام بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەتوانن گەشتی ئێران بکەن.