گەنجانی سۆران شوێنکەوتەی هونەرە جەنگیەکانن

گەنجانی سۆران شوێنکەوتەی هونەرە جەنگیەکانن

خەبات خەلیل عوسمان - زاری کرمانجی:

 ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆتە لانکەیەک بۆ هونەرە جەنگیەکان لە سەر ئاستی  هەرێمی کوردستان.  

 جبار باب یەزدین,   سەرۆکی ڕێکخراوی کانگ فۆ توای کوردستان لەم بارەیەوە  گووتی " لەزوەوە سۆران ئاشنا بوە بە هونەرە جەنگیەکان . ئێمە لە ساڵانی 1986 وە ئەم دەڤەرەمان ئاشنا کردوە هونەرە جیاوازەکانی جەنگی،  لەوکاتەوە بەبێ پچڕان لەڕێی هونەری بەرگریەوە خزمەتی گەنجانمان  و پێشمەرگەو پۆلیسی ئیدارەکە کردوە.

 بابیەزدین, باسی لەوەش کرد:"  کۆمەڵێک دەست کەوت وشانازیمان لە ئیدارەی سەربۆخۆی سۆران تۆمارکردوە، لەوانە نمایشی کۆماندۆی خوولی دەرچووانی هێزەکانی یەکەی 80 ی  پێشمەرگە وە هێزە هاوبەشەکانی یەکەی 80 و 70 مان بەڕێوە بردووە."

سەرۆکی رێکخراوی کانگ فۆتوای کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:"  ساڵانە ڤیستیڤاڵی هونەرە جەنگیەکان لە ئیدارەی سەربە خۆی سۆران بەڕێوە دەبەین  میوانداری ووڵاتانی جیهان دەکەین  بۆ هەرێمی کوردستان لەسۆران وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا، ئەرمەنستان و  عێراق، دەکەین. زۆرینەی گەنجانی شاری سۆرانیش شوێنکەوتەی ئەم هونەرە جەنگیەن ئێمە هەمیشەش پلانمان هەبووە گەنجانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتە بەتاڵەکانیاندا خۆیان فێری هونەرە جەنگیەکان بکەن.  

جەختیشی کردەوە "ئێمە لەسەر داهاتی خۆمان و یارمەتی دانی چەند کۆمپانیەکی دیاریکراوو چەند کەسایەتێک فێستیڤاڵە نێو دەووڵەتیکانمان بەڕێوە دەبەین . هەر چەندە لەسەرەتادا کەس نەبوو یارمەتی دەربێت بەڵام ئەمەش بەربەست نەبوو بۆ ئێمە کە دەست بەرداری ئەوەببین سۆران ببێتە لانکەیەیک بۆ هونەرە جەنگیەکان  " بۆ ئەم مەبەستەش لەبەرنامەماندا یە کەوا ساڵانە  دوو  فێستیڤاڵ ڕێکخەین لە ئیدارەی سۆران بۆ زیاتر ئاشنا بوونی ووڵاتان بەکوردستان و ئاشنا کردنی ئیدارەی سۆران بە هەموو عیراق وهەرێمی کوردستانیش کەوا سۆران دایکی هونەرە جەنگیەکانەو لانکەیێکیشە بۆ هەموو هوەنەرە جەنگیەکان نەک هەر کانگ فۆ توا بەڵکو بۆ هەموو وەرزشەکانی تریش وە ک لەساڵی پار لەهەر هەموو شارەکانی کوردستان بەهەموو جۆرەکانی هونەرە جەنگیەکانمان بانگ هێشت کردبوو بەبێ جیاوازی".