گەنجێكی قەزای سۆران بانگهێشتی كۆنفڕاسی ئاشتی جیهان دەكرێت

گەنجێكی قەزای سۆران بانگهێشتی كۆنفڕاسی ئاشتی جیهان دەكرێت

محەمەد هەسنانی-سۆران:
كوڕە گەنجێكی دانیشتووی قەزای سۆران، وەك كوردێكی باشوری كوردستان لە كۆنفڕاسی ئاشتی جیهان بەشدار دەبێت، كە بڕیارە 15ی ئەم مانگە لە وڵاتی توركیا بەڕێوە دەچێت.
محەمەد مسیح شوكری، دەرچووی بەشی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی سۆران، رایگەیاند " لە پاڵ درێژە پێدانم بە خوێندنی زانكۆ هەمیشە هەوڵمدەدا پەیوەندی لەگەڵ كەسانی پسپۆرو ئەكادیمی دەرەوەی وڵات دروست بكەم، بەتایبەتیش رێكخراوی ئاشتیی جیهانی و چەند راپۆرتێكم لەسەر ئاشتی و پێكەوەژیان ئامادە كردو بۆم رەوانە كردن، تیدا ئەوەم نیشاندا كە كوردستان نموونەی پێكەوە ژیانە كە بەجۆرێك كەمینەكان و پێكهاتە جیاوازەكانیش لەو پەڕی ئاشتی و ئاسوودەیدا دەژین و جیاوازی لە نێوان هیچ پێكهاتەیەك ناكرێت، ئەمەش بووە هۆكاری رەزامەندبوونم لە سەر ئەوەی بەشداربم لە كۆنفراسی ئاشتی جیهانی".
ئەوەشی خستەڕوو " بەپێی پڕۆتۆكۆڵی كۆنفرانسەكە ئێمە وەكو كورد چالاكی جۆراو جۆرمان دەبێت و لەگەڵ باڵیۆزانی جیاواز كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی تایبەتمان دەبێ، هەروەها بە مەبەستی پیشاندانی كولتووری كوردی بە جلوبەرگی كوردی و ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە، بەشداری ئەم كۆنفرانسە دەبین و هەوڵ دەدەم لە سمینارەكەدا باسی ئەو ستەمە و قوربانیدانەی كورد بكەین، كە بەدرێژی مێژوو بەسەر گەل و نەتەوەكەمان هاتووە، بڕیاریش دراوە كاراترین بەشداربوو خەڵات بكرێت.
جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە كۆنفڕاسی ئاشتی جیهان لە 15ی ئۆكتۆبەری 2020 بە بەشداری 160 وڵات، لە توركیا بەڕێوە بچێت و بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو