گەنجێك بە تۆمەتی دزی دەستگیر كرا

گەنجێك بە تۆمەتی دزی دەستگیر كرا

زاری كرمانجی: بە تۆمەتی دزی كردن لە دوكانێكی ناو بازاڕی سۆران لە لایەن پۆلیسی سۆرانەوە گەنجێك دەستگیر كراو دەست بەسەر 1 ملیۆن و 100 هەزار دیناریش داگیرا
بەشی راگەیاندنی پۆلیشی سۆران لەمبارەوە رایگەیاند " دوای ئاگادار كردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن كاسبكارێكی خاوەن دوكانێكی جوانكاری لە شەقامی (شێرە ژن) لەناو بازاڕی سۆران، كە دزی لێكراوە، لەژێر راسپاردەو بڕیارەكانی دادوەری لێكۆڵینەوی سۆران وە بەسەرپەرشتی ئەفسەری نووسینگە (نەقیب دلێرعەبدولڵا ) تواندرا لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك گومان لێكراوێك دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر بڕی 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار دابگیرێت".
لە راگەیاندنەكەدا هاتووە " تۆمەتبار ناوی (ن، ع، ع)یە دوای لێكۆڵینەوە بە بڕیاری دادوەر پارەكە رادەستی خاوەنەكەی كرایەوە و تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددە(٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی) راگیراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر".

زۆرترین بینراو