گەنجێکی هەریر بە گوللە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

گەنجێکی هەریر بە گوللە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

پەیامنێری زاری کرمانجی محەمەد ئامۆکەیی، رایگەیاند دوو هەفتە لەمەوبەر گەنجێکی دانیشتووی هەریر، بەناوی هەژار یوسف، لە نێو بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی هەریر دوو گوللەی لەخۆیدا و دوای مانەوەی لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی هەولێر بەهۆی سەختی برینکەی گیانی لەدەستدا.
هەژار پیشەی کرێکاربوو لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی هەریر و لەنێو پرسگەی ناحیەکە بە چەکی پۆلیس گوللەی لەخۆداوە و لەسەر ئەو رووداوەش دوو پۆلیس دەستگیرکراون.
لەسەر گیان لەدەستدانی هەژار یوسف، زاری کرمانجی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر کرد بەڵام ژمارەکەی بەردەست نەبوو.

زۆرترین بینراو