گەنجێک لەهەریر خنکا

گەنجێک لەهەریر خنکا

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە بەنداوێکی دەستکرد لەگوندی بەربیانی دەشتی هەریر گەنجیك خنکا.

لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجێک بەمردووی گەیێندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان بەپێی قسەی شاهید حالەکان بێت لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.

ئەوەشی گووت " گەنجەکە تەمەنی 20ساڵە و ناوی رەوەند دلشادە، بۆ توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

زۆرترین بینراو