گەنجێک لە روباری کونە مار خنکا

گەنجێک لە روباری کونە مار خنکا


محەمەد ئامۆکەیی - سۆران: کاتژمێر 4 ئێوارەی ئەمڕۆ 18\7\2019 لەکاتی مەلەکردن لە روباری کونەمار لە هاودیان، گەنجێکی دەڤەری برادۆست گیانی لەدەستدا. عیماد رێکانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی راگەیاند" گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان، بەناوی سالار خەسرۆ شێخ زادە، لە ڕووباری کونەمار خنکا، کە بۆ مەبەستی مەلەکردن روی لە روبار کردبوو. عەمید عیماد ئاماژەی بەوەشکرد" تیمەکانی بەرگری شارستانی مەزنێ توانیان دوای 50خولەک لە ژێر ئاوکەوتنی تەرمی ناوبراو بەمردوی بێنەدەر و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سۆران بکرێت.

زۆرترین بینراو