گەورەترین كۆمپانیای ئەمەریكی عێراقی جێهێشت

گەورەترین كۆمپانیای ئەمەریكی عێراقی جێهێشت



ماڵپەڕی سپی میدیا، بڵاوی كردۆتەوە كە " كەناڵی ئەلحورەی ئەمەریكی رایگەیاند: كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی كە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیا نەوتیەكانی جیهانە، داوای لە كارمەندانی كردووە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای بەسرە چۆڵ بكەن".
زیاتر نووسراوە " كەناڵەكە باس لەوە دەكات، ئێكسۆن مۆبیل لە كێڵگەكانی ڕۆژئاوای قرنەی بەسرە كار دەكات".
بڕیاری كشانەوەی ئێكسۆن مۆبیل، چەند كاتژمێرێك لە دوای بڕیارێكی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دێت، كە فەرمانی كردووە ئەو كارمەندانی كاری زۆر پێویستیان نییە، دەمودەست عێراق بەجێ بێڵن.
هەموو ئەو پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیانە دوای تووندبوونەوەی بارگرژی نێوان ئەمەریكا و ئێران دێت لەسەر پرۆژەی ئەتۆمی ئێران، كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

زۆرترین بینراو