
گەڕانەوەی یەك باری شیش بۆ وڵاتی ئێران
زاری كرمانجی - لە ڕێكەوتی (2020/11/7) هەڵساین بە گەڕانەوەی یەك بار لە جۆری شیشی (8) ملمی بە بڕی (27) تەن و (120) كیلۆگرام، لە لایەن بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و بنكەی تاقیگەی بیناسازی كۆمەلگای حاجی ئۆمەران پشكنینی تاقیگەیی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا شیشی (8) ملمی گەڕێندرایەوە بۆوڵاتی ئێران.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران