گەڕان بەدوای تەرمی قوتابیەکەی زانکۆی سۆران بەردەوامە

گەڕان بەدوای تەرمی قوتابیەکەی زانکۆی سۆران بەردەوامە

محەمەد ئامۆکەیی- خەلیفان:
ئێوارەی دوێنێ 23-7-2019 قوتابیەكی زانکۆی سۆران، کە دانیشتووی گوندی خەلان بوو لەکاتی مەلەکردندا لە رووبار لە نزیک ماڵەکەی خۆی خنکاو تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە.
عەمیدی مافپەروەر عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند" لەساتەوەختی رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقالی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی دوێنی کەوتە نێو رووبار، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی محەمەدی 20ساڵان بدۆزرێتەوە.
رێکانی ئەوەشی گووت" لەماوەی (40) رۆژی رابردودا (10)کەس لە سنووری بەڕێوەبەراتیەکەمان خنکاون، کە هەندێکیان خەڵکی ناوچەکەبوونەو هەندکیش دانیشتووی شارەکانی تری کوردستانن.

زۆرترین بینراو