گەڕەكی قەڵاتە سۆر پێویستی بەخزمەتگوزارییە

گەڕەكی قەڵاتە سۆر پێویستی بەخزمەتگوزارییە

محەمەد ئامۆكەیی - هەریر: دانیشتوانی گەڕەكی قەڵاتەسۆر لە شارەدێی هەریر داوای قیڕتاوكردنی كۆڵانەكەیان دەكەن، زاری كرمانجی داواكاری دانیشتوانی گەیاندە لایەنی پەیوەندی دارو ئەوانیش لە ڕێگەی زاری كرمانجی، وەڵامی داواكاری ئەوانیان دایەوە.
محەمەد ئەحمەد گەنجێكی گەڕەكەكەیەو دەڵێت" ماوەی چەندین ساڵە بەدەست خراپی رێگا دەنالێنین و تاكوو ئێستا كەس ئاوڕی لەئێمە نەدایتەوە، بۆیە ناكرێك گەڕەكێك لەنێو شار بێت و سیمای گوندی پێوە دیاربێت، لێرەوە داوا لە بەرپرسانی شارەكە دەكەین هەرچی زوە خەمێك لە دانیشتوانی ئەو گەڕەكە بخۆن.
هاووڵاتیێكی تریش ئاماژە بۆ ئەوەدەكات" زۆربەی كۆڵانەكانی هەریر سەب یاخود قیڕتاوكراون تەنیا ئەو گەڕەكە نەبێت هاوینان تۆز بەرۆكی گرتوین و ئەوە زستانیش هات لە خەمی قوڕوو لیتەین ئەگەر بەر لە هاتنی وەرزی زستان ئەو كۆڵانە قیڕ نەكرێت بێ گومان ژیانمان سەختر دەبێت.
ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی گووت" كە باس لە شار دەكەین دەبێت حكومەت پلانی خۆی هەبێت بۆ ڕاكێشانێ تۆڕی ئاو و كارەباو پڕۆژەكانی تر بەڵام لە هەریر ئەو كارە نەكراوە بۆیە لەمەو دوا هەقە وایە بەر لەوەی خەڵك لە شوێنك نیشتەجێ بكرێت ئەو پڕۆژانە هەبن.
لای خۆیەوە حامد كاكەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند" ئاگاداری ئەوەین چەند جارێك دانیشتوانی ئەو گەڕەكە سەردانیان كردوین لە نزیكەوە گوێمان لە داواكاری ئەوان گرتووە، بەڵام چەند گەڕەكێكی تر لە هەریر ماون قیڕتاو بكرێن بۆیە هەموومان كردۆتە یەك پڕۆژە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان لە سەنتەری شار ئەو گەڕەك و كۆڵانانەی ماون قیڕتاو بكرێن، چاوەڕێ دەكرێت ئەو پڕۆژانە بكەونە بەهاری ساڵی دابێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو