ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەروبوومێک لە عێڕاق قەدەغە دەکات

ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەروبوومێک لە عێڕاق قەدەغە دەکات

محەمەد ڕزگار ـ سۆران: 
ئیدارەی گەرمیان لەلایەن وەزارەت کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە، کە ڕێگری بکەن لە ھاوردەکردنی تەماتەی ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق. 

ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، "لە پێناو بە بازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێم، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دراوە، بەتایبەتیش، کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە".

لە بڕیارەکەدا ئاماژەیان بەوەش داوە، کە نووسراوێکی فەرمیان ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان کردووە و تیایدا داوایان لێدەکات ، کە بازگەکانیانی نێوان ھەرێم و عێڕاق ئاگاداربکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت تەماتە لە ناوچەکانی دیکەی عێڕاق هاوردەی هەرێم بکرێت.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، کە لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵییە بە تایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانێت پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە.

زۆرترین بینراو