ھەر دوكاندار و پیشەوەرێك رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ نەکات کاردانەوەی یاسایی لەگەل ئەنجام دەدرێت

ھەر دوكاندار و پیشەوەرێك رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ نەکات کاردانەوەی یاسایی لەگەل ئەنجام دەدرێت

زاری كرمانجی-سۆران:

رێبوار مەحموو، بەرپرسی لیژنەی ئابووری سۆران، رایگەیاند " دوای کۆبوونەمان لەگەڵ مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای سۆران بەوەکالەت، رێنماییەکانی ئەم دوایانەی پارێزگای ھەولێر لەژێر چاودێری قائیمقامی سۆران، تیمەکانی لیژنەی ئابووری سۆران لەچەند لاوە پیشەوەر و خاوەن بازاڕەکانی سەنتەری شاریان ئاگادار کردەوە، کە پێویستە تەواو پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و پێداویستی دەمامک و دەستکێش و تحقیمی پاککەرەوە بەکاربھێنن".
ئاماژەشی بەوەدا " لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردوەو رێژەی بەرکەوتەو تووش بوو لە دەڤەری سۆران ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، بۆیە پابەندبوون بە رێنمایەکانی تەندروستی پارێزیە بۆ ھاونیشتیمانیان.

زۆرترین بینراو