یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی كرایەوە

یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان، بە بەشداری ژمارەیەك لە چالاكوانان بە بەخشینی ئاڵاو شرینی یادی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانیان بەرزراگرت.
نورەدین دری، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵا، بە زاری كرمانجی گووت " لەیادی 73 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەدایكبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی، بەبەشداری ژماریەك لە چالاكوانان و كادرو چین و توێژەكانی دەڤەرەكە لە فلكەی گشتی قەزای سۆران، شرینی و ئاڵای كوردستانمان بەسەر هاووڵاتییان دابەش كرد".
ئاماژەشی بەوەدا " خەڵكی دەڤەرەكە بەگڕو تینەوە بەپیر چالاكیەكەمانەوە هاتن و دلسۆزی خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڕبڕی.

زۆرترین بینراو