یادی 59 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز راگیرا

یادی 59 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز راگیرا

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول بە بەشداری بەرپرسی لقی 26ی گوڵان و كادران و پێشمەرگەكانی شۆڕش، یادی 59 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولیان بەرزراگرت.
هونەر كاكە ئەحمەد، بەرپرسی رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول لە دەڤەری باڵەكایەتی بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری ئەندامان و بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشمەرگەیەكی شۆڕش، یادی 59 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان، لە یەكێك لە بارەگاكانی سەركردایەتی شۆڕش كە خانەوادەی بارزانی نەمر تێیدا نیشتەجێ بوون له‌ حاجی ئۆمه‌ران بەرزڕاگرت و چەند چالاكیەكمان بەم بۆنەیە ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشكرد: " هەرله‌م یادە پڕ شكۆیەدا شەڕەفی ئەندامیەتیمان بەخشیە ئەو بەڕێزانەی كە داوای ئەندام بوونیان لە رێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول كرد بوو، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی شەهیدان و بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە نەوەیەكی وەفاداربین.

بیروڕا

زۆرترین بینراو