یاریزانێكی پاریس سانجێرمان: چوونی میسی بۆ پاریس یەكلایی بۆتەوە

یاریزانێكی پاریس سانجێرمان: چوونی میسی بۆ پاریس یەكلایی بۆتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لیاندرۆ پارێدێس، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لێدوانێكیدا پەردەی لەسەر هەموو ئەو گومانانە لادا كە باس لە چوونی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەكەن.
پارێدێس لە دوایین لێدوانیدا كە پێش نیوەڕۆی دوێنێ بڵاوكرایەوە دەڵێت" بەرپرسانی یانەی پارس سانجێرمان هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی مێسی دەتسپێكردووە.
ئەمە یەكەم لێدوانی فەرمییە لەلایەن پاریسەوە باس لە نزیكبوونەوەو هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی توانای ئەو ئەفسانە زیندووەی ئەرجەنتین بكات.
پێشتر لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر ئەو بابەتە قسەی كردبوو، باسی لەوەكرد كە دەرگای یانەكە هەمیشە بۆ مێسی واڵایە، بەڵام ئەوەی نەدركاند كە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی داوە یان نا.
پارێدێس لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە پەیوەندی خۆی و مێسی دەكات و دەڵێت" ئەو باشترینی جیهانەو هاوڕێكی نزیكی منیشە لە هەڵبژاردەی تانگۆ، بۆیە حەزدەكەم زوو ئەو گرێبەستە بكرێت و دەتوانین لەگەڵ مێسیدا زۆرشت بكەین.
مێسی ئێستا یاریزانێكی ئازادەو دەتوانێ گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەكدا بكات كە بیەوێ و لە هاویندا دەتوانێ ریزەكانی بەرشە بەخۆڕایی جێبهێڵێت.
جگە لە پاریس، ناوی مێسی بە یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزیشەوە بەستراوەتەوەو یەكێكە لە ئەگەرە بەهێزەكان بۆ ئەوەی لیۆ پەیوەندییان پێوە بكات.

زۆرترین بینراو