یاریزانێکی سۆران تووشی پێکانێکی سەخت بوو

یاریزانێکی سۆران تووشی پێکانێکی سەخت بوو

سەردار قازی ـ سۆران:
لەیارییەکانی گەڕی دووهەمی خولی پلە نایابی تیپە میللیەکانی سۆران، یاریزانی تیپێکی سۆران تووشی پێکانێکی سەخت بوو. 
ئەدیب ئەحمەد، یاریزانی تیپی بادلیان لەیاریی بەرامبەر باڵەکیان، بەر یاریزانێکی رکابەر کەوت و تووشی پێکان بوو.
بەگوێرەی زانیاریی  ئەدیب قاچی شکاوە و شەوی رابردوو نەشتەرگەری لەیەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بۆ ئەنجامدراوە.
ئەو پێکانەی ئەدیب تووشی بووە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 6 مانگ لەیاریگەکان دووردەکەوێتەوه.
یارییەکە تەواو کرا و باڵەکیان 3-2 یارییەکەی بردەوە.