یاری تۆپی پێی كچان... لێرەو لەوێ

یاری تۆپی پێی كچان... لێرەو لەوێ

كمال یوسف

وەرزش بەگشتی و یاری تۆپی پێ بەتایبەتی بەجۆرێك بڵاو بۆتەوە هەموو كونج و كەلەبەرێكی ئەم جیهانەی داپۆشیوە،ئەگەر سەیر بكەین وڵات و شارو گەڕەك و كۆڵان نەماوە ئەم یاریەی تیادا ئەنجام نەدرێت،ئەمیش بەهۆی خۆشی یاریەكەو بوونی هەوادارێكی یەكجار زۆر ، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم یاریە زیاتر گەشە دەكات و گۆڕانكاری بەسەر یاساكانی دادێ كە هەمووشی بۆ خزمەت كردنە بە یاریەكە، یەكێكیش لەو چینانەی كە ئێستا ڕوویان لە یاریەكە كردوە، كچانن. ئێستا ئەوانیش یاریزانی یانەو هەڵبژاردەن و بەشداری لە پاڵەوانێتیە گەورەكان دەكەن، ئەوەتا لە فەڕەنسا مۆندیالی خانمان بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانە سەیری یاریەكان دەكەین و چەندین یاریزانی ئاست بەرز بونیان هەیەو وەكو ئەستێرە دەدرەوشێنەوە،لە كوردستانی خۆشمان چەندین تیپی وەرزشی كچانمان هەیە و یانەكانیش گرینی بەو یاریە دەدەن و خولی فوتساڵی نایابی كچان ساڵانە لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بەڕێوە دەچێت، هەرچەندە ئێمە لەو یاریەدا لەسەرەتای ڕێگاین ، بەڵام دەكرێ سوود لەو هەموو یاریزانە باشانە وەربگرین و بیانكەینە هەوێنێك تاوەكو دوای تەواو بوونی خولەكە هەڵبژاردەیەكی تۆكمەی لێ دروست بكەین و لەێر چاودێری ڕاهێنەرێكی بەتواناو ستافێكی كارگێری بە ئەزمون ، هەڵبژاردەی كچانی كوردستان دروست بكرێت و چەند یاری دۆستانە لەگەڵ دراوسێكانمان ئەنجام بدات، تەنانەت ئەگەر گونجا بەشداری خول و پاڵەوانێتیەك بكەن لە دەرەوە، ئەوانە هەمووی دەبنە هاندەر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی یایزانان و بەرەو پێش بردنی یاریەكە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو