یاسای چاكسازی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

یاسای چاكسازی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

زاری كرمانجی – هەولێر: وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گووتی :" دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرمالە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان لەلایەن پەرلەمانی كوردستان پەسندكرا كە ١٩ ماددە لە خۆدەگرێت بەپێی رێكارەكان یاساكە لە سەرەتای مانگی تەمووز واتە لە ١-٧ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ :" هەر چەندە ئەم یاسایە بەشێكی گرنگی هێلە گشتیەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە ماوەی رابردوودا كابینەی نۆیەم رێكاری گرنگی هاوێشت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە هەنگاوی گرنگ بوون نیەتی كابینەكەی نیشان دا كە دەیەوێت چاكسازی ریشەیی بكات بۆیە لەلایەن حكوومەتەوە پرۆژە یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان كرا و بەزۆرینەی دەنگیش پەسندكرا كە لە رێگای یاساكەدا چاكسازی لە هەر دوو بواری كارگێری و دارایی دەكرێت، هەروەها بەهۆی یاساكە زیاتر لە هەرێمی كوردستان كارەكان شەفاف تر دەبن ودادپەروەری دێتەدی و رێگری دەكرێت لەوەی چیتر لەژێر هەر ناو بیانوویەك بێت سامانی گشتی بە هەدەربدرێت یان بەمیزاج و بە نایاسایی پلە بەرزبكرێتەوە یان خانەنشین بكرێن، بەڵكو یاساكە دەبێتە هۆكارێك بۆ پاراستنی مافی خەڵكی شایستە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە".

زۆرترین بینراو