یانەی ریال مەدرید بە 212 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ سێ‌ یاریزان واژوو دەكات

یانەی ریال مەدرید بە 212 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ سێ‌ یاریزان واژوو دەكات

یانەی ریال مەدرید بۆ ت‌وڵەكردنەوەی وەرزی 2018-2019 كە بە شكەست و دەستی بە تاڵ لە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەكان دەرچوو، بە گۆرینی سێ‌ راهێنەریش لە وەرزەكەدا وەرزەكەی بە كۆتا هێنا.
بەهۆی شكەست و ئاست لاوازی یانەی ریال مەدرید و پالاپەستۆی جەماوەر و هاندەرانیشیەوە سەرۆكی ریال مەدرید فلۆرینتینۆ پێرێز زێدانی راهێنەری جارێكی تر گەراندەوە بۆ مەشق و راهێنانی یانەكەی.
لە پێناو گەرانەوەی ئاست و توانای یانەی شاهانە، پێرێز لە مێركاتۆی ئەو هاوینەدا لە ماوەی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ سی َ یاریزان واژوو كرد، باشترینیان یاریزانی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی بەلژیكا (هازارد)ە، یاریزان هازارد بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشتێكی جۆراو جۆر پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كرد، یاریزان هازارد لە یەكەم لێدوانی خۆیدا دوای واژووكردنی گرێبەستەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەرامبەر پرسیارێكدا بە بەراوردكردنی بە یاریزانی میسی گووتی: تكایە بە یاریزان میسی بەراوردم مەكەن، یاریزان میسی باشترینی مێژووە، راستە لێكچوونمان لە جەستە هەیە بەڵام میسی باشنرین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، ئەمەش بۆ یەكەم جارە یاریزانێكی یانەی شاهانە لێدوانێكی لەو جۆرە بدات.
یاریزان هازارد یەكێكە لە یاریزانەكانی ئەستێرەی جیهان لە ئێستادا بە ئاست و لێهاتوویەكی خێراو دەرچوون و برینی یاریزانان خۆی دەر دەخات لە یاریییەكاندت.
لە هەمان كاتدا یاریزانی یانەی فرانكفۆرت لوكا یوڤیچی بە بری 65 ملیۆن یۆرۆ گوستەوە یانەی ریال مەدرید، لوكا یوڤیچ بە رەگەز سربییە و لە وەرزی رابردوو توانی بە ئاستێكی باش و گۆڵكارێكی لێهاتوو لە هێڵی هێرشبەر و نێو هێڵی سزا دەركەوتن.
یاریزان فۆرلان میندی فەرەنسی لە یانەی لیۆن یەكێكی ترە لە گرێبەستەكانی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید، فۆرلان میندی بە 48 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی خۆی لەگەڵ یانەی قەڵای سپی واژوو كرد و بۆ وەرزی داهاتوو لە سەنتیاگۆ یاری دەكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو