یانەی هەڵۆ گەیشتە خولی پلە نایابەكانی كوردستان

یانەی هەڵۆ گەیشتە خولی پلە نایابەكانی كوردستان

یانەی هەڵۆ كە تاكە یانەی دەڤەری بارزانە بە فەرمی گەیشتە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی خاكی بردەوە.
یانەی هەڵۆ لە گەڕی 12ی خولەكە بووە میوانی یانەی خاكی كەركووك و توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكە بباتە و بگاتە خولی پلە نایابی كوردستان.
یانەی هەڵۆ لەم وەرزەدا تاكە یانەیە لە خولەكە هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە، لە 6 یاری براوە بووە و لە 5 یارییشدا یەكسان بووە.

زۆرترین بینراو