یۆڤانتس بۆندی هیگواین و دیبالا نوێ دەكاتەوە

یۆڤانتس بۆندی هیگواین و دیبالا نوێ دەكاتەوە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: راپۆڕتێكی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە یانەی خانمە پیرەكەی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بۆندی هەردوو یاریزانە ئەرجەنتینیەكە هیگواین و دیبالا نوێ بكاتەوە, ئەمەو كارەكان بە باشی بەڕێوەدەچن بۆ لێكتێگەیشتن و راهێنەری تیپەكەش ماوریسیۆ ساری رای خۆی بە باشی داوە بۆ مانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە, بەپێی تۆڕی سپۆڕت میدیاست ئیدارەی بیانكۆنێری دەیەوێ یاریزانەكان لە یانەكە بەردەوام بن, ئەمەو بۆندی هیگواین لە 2021 كۆتایی پێ دێت لەگەڵ نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی زیاتر بە پێی ئاست و تەمەنی, بەڵام دیبالا لە 2022 تەواو دەبێت و یۆڤانتس دەیەوێ بۆ دوو ساڵی دیكە نۆێی بكاتەوە.
جێی ئاماژە پێدانە لە گواستنەوەی هاوینەدا دیبالا زۆر نزیك بوو لە رۆیشتن بە تایبەتی بۆ هەردوو یانەی مانچستەرو تۆتنهام, هیگواینیش وای پێ باشە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یۆڤانتس بمێنێتەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە یانەی ریڤەرپلێتی ئەرجەنتینی كە لەوێ كۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بێنێت .

زۆرترین بینراو