یۆڤانتس گرێبەستێكی خەیاڵی دەداتە گواردیۆلا

یۆڤانتس گرێبەستێكی خەیاڵی دەداتە گواردیۆلا

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەمەبەستی درووستكردنی تیپێكی بەهێزو بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی گرێبەستێكی نایاب دەخاتە بەردەم پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی خانمە پیرەكە بگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی پیپ گواردیۆلا بە پڕۆژە تازەكەی یانە رازی بكەن تا راهێنەرە ئیسپانییەكە بێتە تۆرینۆو پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتس وەربگرێ، بەگوێرەی رۆژنامە ئینگلیزییەكە بەرپرسانی یانەی یۆڤی بەڵێنیان بە گواردیۆلا داوە جگە لە دابین كردنی مووچەیەكی خەیاڵی هەوڵی ئەوە بدەن لیۆنێل میسی بۆ یۆڤانتس بهێنن و خەونی یاریكردنی مێسی و رۆناڵدۆ لە یەك تیپ بەدی بێنن.
جێی باسە میسی بە پشت بەستن بە بڕگەیەكی گرێبەستەكەی دەتوانێ بێ هیچ كێشەیەك لە هاوینی داهاتوودا بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵێت، لەكاتێكدا پیپ گواردیۆلا دوای وەرزێكی خراپ لەگەڵ مان ستی تا ئێستا گرێبەستی تازەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە واژوو نەكردۆتەوە بۆیە رۆیشتنی لە یاریگەی ئیتحاد رێی تێ دەچێت.

 

زۆرترین بینراو