یۆڤێنتۆس چۆنیەتی تووشبوونی رۆگانی بە كۆڕۆنا ئاشكرا كرد

یۆڤێنتۆس چۆنیەتی تووشبوونی رۆگانی بە كۆڕۆنا ئاشكرا كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی رۆگانی یاریزانی یۆڤانتس بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەك بۆمبێكی تۆقێنەر بەسەر یانەی یۆڤانتس و هەوادارانی تۆپی پێ تەقیەوە، یانە ئیتاڵییەكە چۆنیەتی دۆزینەوەی ڤایرۆسەكەیان لە جەستەی رۆگانی ئاشكرا كرد.
بەگوێرەی یانەكە رۆگانی خۆی ئامادە دەكرد لە مەشقەكان لەگەڵ هاوڕێیانی بەشداری بكات, بەڵام هەستی كرد پلەی گەرمی لەشی بەشێوەیەكی سەیر بەرزدەبێتەوە، بۆیە چووە لای پزیشكی یانەكەو راستەوخۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان بۆ كردو ئەنجامی پشكنینەكەش پۆزەتیف دەرچوو، بۆیە دەركەوت كە كۆڕۆنای گرتووە، بەمەش هەواڵەكە تۆقێنەر بوو بۆ یاریزانانی یۆڤانتس كە ماوەیەكە لە یاریزانەكەی خۆیان نزیكن و بەیەكەوەن، بۆیە پێشبینی دەكرێت هەموو ئەوانەی لە یاریزانەكە نزیكن كەرەنتینە بكرێن.

زۆرترین بینراو