یەكگرتنی لایەنەكان گرنگە بە تایبەتی پارتی و یەكێتی

یەكگرتنی لایەنەكان گرنگە بە تایبەتی پارتی و یەكێتی

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای ماوەیەك گرژی و ئاڵوزی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەر ئەنجام لە سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر یەك مێز كۆ بوونەوە.
دڵشاد مستەفا وەسانی، نووسەر و چاودێری سیاسی بە زاری كرمانجی راگەیاند:" كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زۆر گرنگ بوو، پێویست بوو زووتر ئەم كۆبوونەوەیە ئەنجامدرابایە، چونكە هەر كاتێك پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی ئاڵوز بێت بارودۆخ بە گشتی لە كوردستان ئاڵوز دەبێت.
وەسانی، گوتیشی:" گرنگی و تەبایی پارتی و یەكێتی زۆر گرنگە لە كوردستان كە دەبێتە هۆی ئارامی كۆمەڵایەتی، بەهۆی ئەوەی گوشاری زۆر لەسەر كوردستان هەیە وەك پرسی لەشكركێشی توركیا و ئێران و پرسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و باروگوزەرانی هاووڵاتیان زۆر پێویستە یەكگرتنی پارتی و یەكێتی.
نووسەر و چاودێری سیاسی، ئەوەشی خستەڕوو:" هاتنی لاهوور، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هەولێر ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە و لێدوانی رۆژنامەوانی هیچ بەرپرسیارانە نەبوو قسەكانی بوونە هۆكاری ئەوەی گرژی و ئاڵوزی زیاتر بێت زۆر قسەی لەسەر ئەوە كرد كە تەنیا ئەوان بەرگریكاربوونە و پارتی بەرگریكار نەبووە بەقسەی ئەوان زیاتر قسەكانی تۆمەت بوون زیاتر باس لەوە كرا كە سەرچاوەی داهات لە كوێیە و زۆر باسی دەروازی ئیبراهیم خەلیل كرا وەك ئەوەی تەنیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەیە لە كوردستان بەڵام سلێمانی زۆرترین دەروازەی نێودەوڵەتی هەیە.
دڵشاد مستەفا وەسانی، نووسەر و چاودێری سیاسی ئاماژەی بەوەشكرد:" قسەكانی لاهوور زۆر هەڵەبوون بەهۆی ئەوەی هاوبەشی حكوومەتە قسەكانی وەك ئەوە بوون كە هیچ دەسەڵاتی نەبێت لە حكوومەت و ئاگاداری هیچ نەبێت وەزیر و جێگر و بەرێوەبەر هەن لە پشكی یەكێتی و كەسیش باسی لەوە نەكردووە كە یەكێتی پەراوێز خراوە و پێشتر و ئێستاشی لەگەڵدا بێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابووە كە پارتی و یەكێتی لەیەك نزیك بكاتەوە".

زۆرترین بینراو