یەكێتی زانایان هەواڵێكی لڤین و ژیان رەت دەكاتەوە

یەكێتی زانایان هەواڵێكی لڤین و ژیان رەت دەكاتەوە


زاری كرمانجی- سۆران: لە راگەێندراوێكیاندا یەكێتی زانایا، هەواڵی رۆژنامە و ماڵپەڕێك رەت دەكەنەوە و بە بێ بنەما ناوزەدی دەكەن.
لە چەند رۆژی رابردوو رۆژنامەی (ژیان) لە ژمارە 91ی بەرواری 12ی5ی2019دا، دوای ئەویش هەمان بەروار سایتی (لڤین) هەواڵێكی نا دروست‌و بێ‌ بنەمایان بڵاو كردۆتەوە، كە گوایە یەكێتی زانایان لەسەر رەفتارەكانی د. پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت، نامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە بەرێز جەنابی مەسعود بارزانی‌و تێیدا گلەیی خۆیان لەو نامەیە باس كردووە‌و، جەنابی سەرۆك بارزانیان لە رەفتارەكانی وەزیری ئەوقاف ئاگادار كردۆتەوە.
ئێمە لە یەكێتی زانایانەوە سەر لەبەری ئەو هەواڵە هەوڵبەستراوە رەت دەكەینە‌وە‌و، پێمان وایە ئەو كارە پێچەوانەی هەموو بنەما‌و پرنسیپەكانی كاری رۆژنامەوانیە‌و لەهەمان كات بۆ بەئامانج‌و بۆ دروستكردنی درزە لەنێوان ئەو دوو دامەزراوەیە‌و نانەوەی پشێوی‌و تەشهیركردنە بە دەزگایەكی فەرمی وەك یەكێتی زانایان.
دەتوانین بڵێین لەماوەی رابردوو باشترین هەماهەنگی لە نێوان یەكێتی زانایان‌و وەزارەتی ئەوقاف هەبووە‌و، چەندەها چالاكی جۆراوجۆرو پەیوەستمان بە یەكەوە ئەنجام داوە‌و، تەنانەت خودی بەرێز د.پشتیوان صادق بەژداری راستەوخۆی لە چەندین كارو چالاكی یەكێتی زانایان كردووە‌و، لەزۆربەی پرس‌و پێشهاتەكانیش تەنسیق و راگۆڕینەوە‌و راوێژمان هەبووەو هەمیشە پێمان وابووە، كە تەواوكەری یەكترین‌و پێكەوە خزمەت دەكەین.
بۆیە دووبارە .

 

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

زۆرترین بینراو