یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كرێچییەكان دروست دەكرێن

یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كرێچییەكان دروست دەكرێن

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : سەرۆكی كۆمەڵەی كرێچییەكان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات, پرۆژەیەكیان بۆ باشتركردنی ژیانی كرێچییەكان پێشكەشی حكوومەت كردووە و چاوەڕێی رەزامەندی حكوومەت دەكەن بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە، كە كرێچییەكان مانگانە بە 100 دۆلار دەبنە خاوەن یەكەی نیشتەجێ بوون.
بەرهەم سەردار قەرەداغی, سەرۆكی كۆمەڵەی كرێچییەكان لە هەرێمی كوردستان بە زاری كرمانجی گوت:" وەكو كۆمەڵەی كرێچییەكانی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكمان پێشكەشی لایەنی پەیوەندیدار كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كرێچییەكان لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كۆمپانیایەك رێككەوتووینە بۆ دروستكردنی پرۆژەیەك بۆ كرێچییەكانی كوردستان، بەڵام پرۆژەكە پێویستی بەرەزامەندی حكوومەتی هەرێم هەیە، بۆ ئەوەی پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەرهەم، گووتیشی:" پرۆژەی كۆمەڵەی كرێچییەكان خۆی لە چەند یەكەی نیشتە جێبوون دەبینێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی كرێچی لە كوردستان سوودی لێ ببینن، تەنها مانگانە بە 100 دۆلار لە كرێچی رزگار دەبێت و دەبێتە خاوەن یەكەی نیشتەجێبوون, پرۆژەمان بەرزكردۆتەوە ئەگەر حكوومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر بدات ئەوا دەست بە پرۆژەكە دەكەین.
بەرهەم، ئەوەشی خستەڕوو:" بە تەواوی پرۆژەكەمان ئامادەكردووە و ئاراستەی حكوومەتمان كردووە هەر كاتێك حكوومەت رەزامەندی لەسەر پرۆژەكە نیشاندا یەكسەر دەست بە دروستكردنی باڵەخانەكان دەكەین بۆ كرێچییەكان لەسەر پێوەری ستانداری ئەندازیاری, بەهۆی ئەوەی ژمارەی كرێچییەكان رۆژانە لە زیادبووندایە هەندێك كرێچی هەر تۆمارنەكراون و ئەوانەی تۆماركراون ئێستا ژمارەیان زیاترە لە 80 هەزار خێزانی كرێچی لای ئێمە تۆمار كراون".

زۆرترین بینراو