یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە له‌ 2019/7/10 به‌رێده‌كه‌وێت

یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە له‌ 2019/7/10 به‌رێده‌كه‌وێت

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیە له‌ رۆژی چوارشەممە به‌رواری 2019/7/10 به‌رێده‌كه‌وێت.

وتیشی" ئەمساڵ زیاتر لە 7 هەزار حاجی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گەشت بۆ سعودییە ئه‌نجام ده‌ده‌ن و 6 هەزار و 200 حاجی بە شێوه‌ی ئاسایی دەڕۆن، بەڵام 802 حاجی بە بڕی 6 هەزار و 300 دۆلار گەشت ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی" ئەو كەسەی لە هەرێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌شتی حەج دەكات، له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت ، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ پێشتر دیاری كراوه‌.

زۆرترین بینراو