‏‎ لە سۆران ماركێت و دوكانەكانی پاككەرەوە پشكنینیان بۆ كرا... دەستیش بەسەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

‏‎ لە سۆران ماركێت و دوكانەكانی پاككەرەوە پشكنینیان بۆ كرا... دەستیش بەسەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لەلایەن لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای سۆران 8 شوێن پشكنین و بە دواداچوونیان بۆ كرا، لەگەڵ ئەوەی دەست بەسەر كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گیرا.
لەلایەن لیژنەی پشكنینی قایمقامیەتی قەزای سۆران زۆربەی ماركێت و دوكانەكانی فرۆشتنی كەلوپەلی پاككەرەوە لەناو بازاڕ، هەر دوو گەڕەكی خەبات و بارزان پشكنینیان بۆ كرا و چەند رێنمایەكیش دران بە دوكان و ماركێتەكان.
مەبەست لەپشکنین چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی سۆران ڵەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە،هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە ڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.

زۆرترین بینراو