‘‘كەسانێك دەركەوتوون وەك ئەكتەر كە هیچ بنەمایەكی ئەكتەریان تێدا نییە‘‘

‘‘كەسانێك دەركەوتوون وەك ئەكتەر كە هیچ بنەمایەكی ئەكتەریان تێدا نییە‘‘

ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت
ده‌كرێت خه‌ونێكی بچووكت هه‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نت ئه‌م خه‌ونه‌ش گه‌وره‌ ببێت، هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت و رۆژێك پێی ده‌گه‌یت وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌و خولیاو حه‌زه‌كانی به‌جێنه‌هێشت و به‌ هه‌وڵه‌كانی بوو به‌ به‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كانی، ئه‌و ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ باشه‌كان و خاوه‌ن كاری تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی و چه‌ندین گه‌نجی تریشی هانداوه‌ بۆ كاركردن، محه‌مه‌د له‌ دیمانه‌یه‌كدا بۆ زاری كرمانجی ده‌دوێت و باسی له‌ كاره‌كانی كرد و گووتی‘‘له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووم، خوێندكاری كولێژم له‌ به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، وه‌ك خولیایه‌كم بۆ ئه‌م كاره‌م و هه‌وڵدانێكی زۆر ساڵی 2016 به‌ هاوكاری خێزانه‌كه‌م ده‌ستم به‌م كاره‌ كرد، ئێستاش بووم به‌ خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مسته‌ر كوردستان بۆ پرۆداكشن و به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری، ئه‌م كۆمپانیایه‌مان خاوه‌نی 40 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كییه‌ زیاتر له‌ 100 ئه‌كته‌ری وه‌ك كومبه‌رس هه‌یه‌، به‌ژداری له‌ دراما، فیلم، ریكلام و كاری مودێل ده‌كه‌ین، 30 ئه‌كته‌رمان هه‌یه‌ بۆ كاری دیزاین و نمایشی جل و به‌رگ، توانیومانه‌ به‌شداری چه‌ندین فیلم، دراما، كلیپ و ریكلام بكه‌ین‘‘.


زیاتر گووتی‘‘ خۆم وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریم كردووه‌ له‌ درامای گورگه‌كان و فیلمی ڤایرۆسه‌كان وه‌ جگه‌ له‌وه‌ زیاتر له‌ 60 ئه‌كته‌رمان له‌ درامای گورگه‌كان به‌شدارن و له‌ فیلمی ڤایرۆسه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شدارین بۆ نێتفلیكس، بۆ داهاتوومان بڕیارمان داوه‌ خۆمان فیلم و دراما  به‌رهه‌م بهێنین به‌ هاوكاری هاورێكانم، بوونم به‌ ئه‌كته‌ر خولیایه‌كی خۆم بوو حه‌زه‌كه‌م ببم به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و ناسراو و ببم به‌ دكتۆرێكی باش و زیاتر خزمه‌ت بكه‌م، هه‌میشه‌ حه‌زم به‌ هونه‌ر بووه‌ و ویستوومه‌ له‌م بواره‌دا كاربكه‌م، به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ریم كردووه‌ ناتوانم هه‌موو كارێك قبوڵ بكه‌م ته‌نها ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیم بگونجێت، خەڵكان بە پێی بیر و رای خۆیان من هەڵدەسەنگێن و زۆربەیان هانم دەدەن و پێشوازیم لێ دەكەن، ‎ كاری ئەكتەری لە كوردستان لە چاو ساڵانی پێشووتر گۆرانكاری زۆری بەخۆیه‌وه‌ بینیوە لە رووی زیاد بوونی ئەم دراما و فلیمانەی ئێستا بەرهەم دەهێنرێن پێشكەوتوون و زیاتر شارەزاییان لە بواری ئەكتەری  پەیداكردووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نەگەیشتووین بەم ئاستەی كە پێویستە هەبێت ، پشتگیری كردن لەو گەنجانەی خولیای ئەم كارەیان هەیە و زیاتر گرنگیدان بە كەسانی خاوەن توانا و ئەزموون بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی كاری ئەكتەر ، بۆ ئەوەی كوردستان لە ڕیزبەندی وڵاتانی ترەوە بێت لە رووی كاری ئەكتەرەوە ، چونكە كەسانێك دەركەوتوون وەك ئەكتەر كە هیچ بنەمایەكی ئەكتەریان تێدا نییە تەنها بۆ خۆ دەرخستن ئەم كارە دەكەن ”.

 

 

 

زۆرترین بینراو