ئامادەكارییەكان  تەواوبوونە...ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی 24 کاتژمێردا رادەگەیەندرێت

ئامادەكارییەكان  تەواوبوونە...ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی 24 کاتژمێردا رادەگەیەندرێت

زاری كرمانجی - جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، رایگەیاند کە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی 10ی 10ی 2021 تەواوکراون.
جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تەواوکردووە لەوانە؛ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناوی کاندیدان و ئەنجامدانی سێ تاقیکرنەوە بۆ ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەیش دا کە لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا تەواوکردووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد کە لەبەر چەند ھۆکارێک، ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو جیاوازترە و گوتی: "کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان".

جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەیشدا کە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان لە میانی 90 خولەکدا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانەوە دەگاتە نووسینگەی نیشتمانیی و گوتی: "ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی 24 کاتژمێردا، رادەگەیەندرێت.

زۆرترین بینراو