جیاوازیییەكانی نێوان ژن و مێرد لە سەرجێیدا

جیاوازیییەكانی نێوان ژن و مێرد لە سەرجێیدا

ئا: شەهلا رەشید
_ گرنگترین رەخنەی خانمان  لە پیاوان لەكاتی سێكسدا، پشتگوێخستنی حەزەكانی  ژنانە لەلایەن پیاوانەوە زۆربەی پیاوان تەنها بیر وەرگرتنی خۆشییەكاندان نەك چێژ بەخشین بە بەرامبەرەكانیان.
_ زۆربەی ئافرەتان لەكاتی سێكس كردندا دەیانەوێت هەست بە  سۆز و میهرەبانی پیاوەكانیان بكەن، لەكاتێكدا بەشێك لە پیاوان سەرجێیكردن تەنها وەك ئامرازی تێركردنی حەزەكانیان سەیر دەكەن.
_ پێش دەستپێكردنی سێكس خانمان چێژ لە وروژانەكانی سەرەتا وەردەگرن دواتر سێكس، لەكاتێكدا بەشێك لە پیاوان ئامادەكارییەكانی سەرەتا بە رۆتینات دەزانن.
_ زۆربەی خانمان دوای سەرجێیكردن حەز دەكەن دووبارە پەیوەندییەكی دیكە دروست بكەنەوە، بەڵام زۆربەی پیاوان ئەو بۆچونە رەتدەكەنەوە.
_ ئافرەتان دەیانەوێت پیاوەكانیان رومانسی بن، بەتایبەت لەكاتی سێكسدا، ئەویش لە رێگەی وەسفكردنیان بەشێوەی رۆمانسی و دەربڕینی خۆشەویستی زیاتر، لەكاتێكدا ئەوە لای پیاوان گرنگ نییە.
_ بەشێكی زۆر لە پیاوان بە هەندێك گۆڕانكاری و نوێگەری لە شێوازی سێكسی ژنەكانیان رازی نابن، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی بۆ خانمان.  

زۆرترین بینراو