تاقیکردنەوەکان بۆ وا زەحمەت دەکەن؟

محەممەد مەحموود
بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،  پڕۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان و تەواوی جیهان زۆرترین زیان بەرکەوت بەهۆی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان و ئەو  خوێندنە پچڕ پچڕەی کە خوێندراوە، ئەمەش لە پێناوی سەلامەتی گیانی مرۆڤەکان بوو کەدەرگای ناوەندەکانی خوێندن داخراوە لەو بارودۆخە نەخوازراوەتەندورستییە.
ئەمساڵ پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان جیاوازتر لەساڵانی پێشوو بەڕێوەدەچن، چونکە قوتابییان نەیان تووانیووە پڕۆگرامەکان بەتەواوی بخوێنن، بۆیە وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی فەرمانێکەوە بابەتەکانی پووخت و کەمکردەوە بۆئەوەی قوتابییان پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن، لە کوردستان بەگشتی ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە قوتابی بەردەوام ترسی لە تاقیکردنەوەکان هەبووە، کاتێک گوێ بیستی وشەی تاقیکردنەوە دەبێت دەروونی دەشلەژێت، ئەمەش پەیوەستە بەوەی کە بەشێک لە مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و شارەزایان بابەتی تاقیکردنەوەیان لای قوتابی کردۆتە بابەتێکی ترسێنەر، نەوەک پڕۆسەیەکی پەروەردەیی و خوێندن و ئەرکی رۆژانە.
پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش وەک هەر رۆژێکی تر، دەوامی ئاساییە، بۆ وا زەحمەتی دەکەن لەبەردەم قوتابییان؟ ئەو ترس و تۆقاندنەی ناوێت، ئەو هەموو لیژنەو لیژنەکاریە چییە لە سەر ئاستی پەروەردە و  قوتابخانەکان، تاقیکردنەوەکان پڕۆسەیەکی هەڵسەنگاندن بۆئەو بابەتانەی کە خوێندراون، هۆڵ و پۆل مەکەنە دێوەزمە لەبەر چاوی قوتابییان، چییە؟ وەڵا تاقیکردنەوە هەیە ، تاقیکردنەوەکان گرنگن،  بەڵام ئاواش نا کە بەشێک لە مامۆستایان و بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران لێ دەڕوانن، قوتابییان با بەدەروونێکی ئارام دابنیشن و بێنە هۆڵی تاقیکردنەوە، ئەو خۆ توڕەکردن و هات و هاوارەی ناوێ، خۆزگە لای ئێمەش تاوەکو قوتابی دەگەیشتە پۆلی نۆ، باسی تاقیکردنەوە نەکرابایە. 
سەرنج و تێبینی زۆرن و پێشتریش لە رێگەی چەند وتارێکەوە قسەم لە سەر ئەو باتەکردووە، سبەی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن خێزان و قوتابخانە پێویستە کەشێکی لەبار بڕەخسێنن بۆقوتابییان، ترس و دڵەڕاوکێ و نائارامیان بڕەوێننەوە، نەک فشارێکی وایان بخەنە سەر گەر نمرەی بەرز نەهێنی وات لێدەکەم، گەر دەرنەچی دەرت دەکەم لەماڵ، ئەو هەڕە شەو گوڕەشانە مەکەن، هانی قوتابییان بدەن کەوا تاقیکردنەوەکان پڕۆسەیەکی ئاسایین وەک هەر رۆژێکی تری دەوامکردن.
قوتابی توانای وەرگرتن و فێربوونی چەندە هەر ئەوەندەیە، تۆ ناتووانیت بەزۆردی لەگەڵی بکەی.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابییانی خۆشەویست
قوتابییانی بەڕێز بەدەروونێکی ئارام بڕۆنە هۆڵ و پۆلی تاقیکردنەوە پڕۆسەکە وا زەحمەت نییە کەوا بەشێک لە مامۆستایان و بەڕێوەبەران ئێوەیان وا تێگەیاندووە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو