ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری روون ده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری روون ده‌كاته‌وه‌

زاری کرمانجی - هەولێر: ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا رایگەیاند: بەداخەوە یەکێ لەو دیاردەو مۆدێلە نەشیاوانەی لە تەشەنەکردن و هەڵکشان دایەو بازاڕی گەرمەو ریکلامی بۆ دەکرێ، بابەتی نەشتەرگەری جوانکاری ناپێویست و گۆڕینی دەم و چاوو و سیماو سروشتی جوانی مرۆڤە، کەسانێک هەن لەرێی جوانکاری روخساری خۆیان دەگۆرن و شکڵی دەستکرد لەسەر رووی خۆیان دادەنێن، له‌به‌ر وه‌همێك كه‌ بۆ خۆیان دروستیان كردووه‌، واده‌زانن ناشیرینن‌، یان واده‌زانن ئه‌گه‌ر نەشتەرگەرییان كرد جوان ده‌بن، كه‌چی زۆرجار نه‌تیجه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌رده‌چێت، ئەمە دیاردەیەکی پێچوانەی داب و رەسەنایەتی کوردەو لەرووی زانستی پزیشکی مەترسی یەکجار زۆرە!! 
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی روون کردۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان و توێژه‌رو پسپۆڕان و پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد.

زۆرترین بینراو