هاووڵاتییانی گوندەكانی دۆڵی باڵەیان لەترسی بۆردوومان ناگەڕێنەوە

هاووڵاتییانی گوندەكانی دۆڵی باڵەیان لەترسی بۆردوومان ناگەڕێنەوە

لەترسی دووبارە بوونەوەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بەهۆی بوونی (پەكەكە) لە ناوچەكە هاووڵاتییانی دوو گوندی سنووری ناحیەی قەسرێ‌ ناگڕێنەوە بۆ گۆندەكانیان.
ئەحمەد قادر قائیمقامی چۆمان بە زاری كرمانجی راگەیاند " چەند خێزانێكی گوندەكانی دۆڵی باڵەیان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپایی توركیا و بەهۆكاری بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) گوندەكانیان جێهێشت و دووچاری دەربەدەری بوونەوە، هاوكات رۆژی 15-9-2019 دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی بەهەماهەنگی ناحیەی قەسرێ‌ هاوكاریان بەسەر لێقەوماوان دابەشكرا".
گووتیشی " بەهۆی دڵنیا نەبوون لەپاراستنی گیانی خۆیان و دووبارە بۆردومان كردنی گووندەكانیان بوونی (پەكەكە) لە ناوچەكەدا، هاووڵاتییانی هەردوو گوندەكانی (رەزوێڵەو قەڵات) ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ گوندەكانیان.

زۆرترین بینراو