په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

زاری كرمانجی -خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ زیادكرا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/5/5 زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
 

بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی خاڵێك به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی رۆژی چوارشه‌مممه‌ رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
4. خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

زۆرترین بینراو