لەرزەپێكردن، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ دروست دەكات 

لەرزەپێكردن، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ دروست دەكات 

زاری كرمانجی : گۆڤارێكی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێكی پزیشكدا، ئامۆژگاری دایكان دەكات كەوا واز لەرزە پێكردنی منداڵەكانیان بهێنن و بەهەموو شێوەیەك دوور بكەنەوە لەو جۆرە ڕەفتارە.
زۆرێك لە دایكان بەمەبەستی هێوربوونەوە یان یاریكردن و خۆشی بەخشین بە كۆرپەكەیان، پەنا بۆ لەرزینی دەبەن، بێ ئاگا لەوەی ئەو لەرزینە چەندە زیان بە منداڵەكەی دەگەینێت، لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ماسولكەكانی منداڵەكە زۆر لاوازن، لەبەر ئەوە ناتواندرێ‌ سەقامگیری و قوڕسی سەری بپارێزرێت، لەو كاتەدا جۆلەی مێشك لە ناو كەلەكەدا بەر یەك دەكەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی برینداربوونی منداڵەكە و مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانی دروست دەكات، چونكە لەو ماوەیدا برینی زۆر قورس لە شانەی مێشك و خوێنبەربوونی ناوەكی دا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكچوونی مێشكێكی هەمیشەیی، كە بە هێواشی دەبێتە هۆی گەشەكردنی دەروونی و جەستەیی و، منداڵەكە تووشی زەحمەتی فێربوون دەكات لە داهاتوودا، لەوانەشە لە خراپترین حاڵەتدا ببێتە هۆی مردنی .
بۆیە پزیشكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە ئەو خووە بوەستێندرێ لەلایەن باوانەوە، بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بە تەندروستییەكی باشەوە گەورە ببن .

زۆرترین بینراو