کەمککردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و  پلە باڵاکان چین و توێژەکان دڵخۆش دەکات 

کەمککردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و  پلە باڵاکان چین و توێژەکان دڵخۆش دەکات 

زاری کرمانجی:
 یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاکسازی , لە " مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق, بەهۆی جێبەجێ کردنی یاساکه هەزاران  موچەی نایاسایی و دووموچەی بڕدراوە و  لە لە بەردەوامی جێبەجێ کردنی یاساکە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان لە شەش ملیۆن دینارەوە بۆ دوو ملیۆن کەمرکرایەوە و ملیاران دینار بۆ گەنجینەی حکومەت دەگەڕێندرێتەوە . 

یاسای چاكسازی هەنگاوە گرنگەكانی كەوتە بواری جێبەجێكرنەوە و بە کەمکردنەەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان 11 ملیار دەگەڕێتەوە, تا ئێستە مووچەی نایاسایی 40 هەزار كەس بڕدراوە، هاوكات چاوەڕوان دەكرێ بە جێبەجێكردنی یاساكە 150 ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكوومەت بگەڕێتەوە.

زیرەک ڕواندزی چاڵاکوانی مەدەنی بە زاری کرمانجی گووت" باشترین هەنگاوە ئەمش لە بەرنامەی چاکسازیەکەی ئەم کابینیە بەسەرپەرشتی  کاک مسرور بارزانیە ، ئەم جۆرە هەنگاوانە مایەی دڵخۆشی هەموو تاکێکی کوردستانە, بۆیە بەم هەنگاوانانە حکومەت و جەنابی سەرۆک وەزیران ئەم بەلێنەی خۆی بردەسەر.

زیاتر گووتی"  زۆربەی ئەم کارانەی کراون کابینەکانی تر کردوویەتی بۆیە ئێستا کاتی ڕاست کردنەوەی ئەم هەڵانەیە کە لە ڕابردوو و کابینەکانی تر ئەم نادادیەی کردوویانە بۆیە بە ڕووحیەتێکی بەرزەوە ئەم کابینەیە ناچارە کۆمەلێک یاسا ڕاست بکاتەوە بەیاساش بەرامبەر گەندەل کاران ببێتەوە بۆ ئەوەی تاکی کورد هەست بکات حکومەت هی هەمووانە نەک تاخمێک وگروپێکی بەرژەوەندی خواز.

دووپاتی کردەوە" هەموومان گەشبینین بە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەواوی بەڵێنەکانی لە سەرەتای دەست بەکاربوونی بەخەلکی کوردستانیداوە, بە کردەیی جێبەجێیان دەکات, دەست بردن بۆ ئەم مەلەفە تایبەتانە بەڕاستی خەلکی کوردستان  دەست خۆشی لە حکومەت دەکات ئەمەیە چاکسازی و ئەمەیە بەلێن وجێبەجێ کردنی, بۆیە کابینەی نۆیەم دەبێتە جێگەی متمانەی هەموو چین و توێژەکان.

لای خۆیەوە, غەیدا بێڕۆخی شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند" کەم کردنەوەی موچەی خانەنشینی پەڕلەمانتاران له چوارچێوەی یاسای چاکسازی لەم کابینەی حکومەتدا گرنگیەکی زۆری هەبوو لە ڕووی ئابورییەوە,   بڕینی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و کەم کردنه وەی موچەی پله باڵاکانی دیکه داهاتێکی باش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنە تاڕادیەکی زۆر دادپەروەری دێته ئاراوه و گلەی خەلک و هه ژاران نامێنێت  و جیاکاری کەمدەبێتەوە.

غەیدا بێڕۆخی ئاشکرای کرد"  بەردەوامبوونی ئەم کابینەیە لە چاکسازی و حکومڕانی تەواو,  گوڕانکاری زۆردێنێتە ئاراوه به بڕین و نه هێشتنی  مووچه ی زۆر و نایاسای و ئه و بره پارەی  کە دەگڕێتەوە,  دەکرێت موچەی خەلکی پێ دابین بکرێت و  کورت هێنا  کەم دەکات و یاخود دەکرێت له پرۆژەیەکدا خەرج بکرێت لە خزمەتی خەلک و نەهێشتنی کەم و کورتی و دابین کردنی گوزه رانی خۆش خەرج بکرێت".

 

زۆرترین بینراو