فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

زاری كرمانجی - فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ رایگه‌یاند: بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته‌ چه‌ندین هه‌ڵەوە،‌ كه‌ پشتیان به‌ زانیاریی نادروست به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه‌.

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ڕۆژی ٢٢ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢١، كه‌ناڵی (الحره‌ - العراق) ڕاپۆرتێكی له‌ ماڵپەڕەکەی دا بڵاو كردۆ‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌ ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە‌ سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه‌.

بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته‌ چه‌ندین هه‌ڵەوە،‌ كه‌ پشتیان به‌ زانیاریی نادروست به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی ڕۆژنامەوانییە.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره‌ پڕوپاگه‌نده‌ نادروستانه‌ بە توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و پێی وایه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ لایه‌نگیری تێدایه‌ و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه‌، هاوکات ‌ جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەکات بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به‌ مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٣ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢١

زۆرترین بینراو