پرۆژه‌یاسای دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراک له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌

پرۆژه‌یاسای دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراک له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌

زاری كرمانجی -  هه‌وڵه‌کان له‌سه‌ر ئاستی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان بۆ یه‌کخستنی نرخی ده‌رمان و نه‌هێشتنی ده‌رمانی قاچاخ و بێکواڵێتیی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ته‌ندرووستیی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، پرۆژه‌یاسای دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراک ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ و چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن بێته‌ په‌رله‌مان، له‌ دوای گه‌یشتنی ده‌ست به‌ ڕێکاره‌ یاسایییه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ‌زووترین کات په‌سه‌ند بکرێت، چونکه‌ یاسکه‌ گرنگه ‌و په‌یوه‌ندیی ڕاستوخۆی به‌ ژیان و ته‌ندرووستیی هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ و چیی تر شتێک نامێنێت به‌ ناوی ده‌رمانی خراپ و کواڵێتی نزم و حکوومه‌تی هه‌رێم خۆی سه‌رپه‌رشتیی هێنانی ده‌رمان ده‌کات.

 

د. گه‌لاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندرووستیی په‌رله‌مانی کوردستان به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: ئێستا پرۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی کۆمپانیای خۆراک و په‌رله‌مان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، وه‌ک لیژنه‌ی ته‌ندرووستی له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات بگاته‌ په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ بکرێت، دواتر بدرێته‌ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تاوه‌کوو ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌ بکرێت و دواتریش خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌می بۆ کرێت و په‌سه‌ند بکرێت، گرنگیی ئەم یاسایه‌ له‌وه‌دایە کە ڕێگری له‌ هێنانی ده‌رمانی خراپ و کواڵێتیی نزم و  دیاریکردنی نرخی ده‌رمان به‌ هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌ دەکات، به‌ده‌ر له‌وه‌ش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی کۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند خۆی سه‌رپه‌رشتیی هێنانی ده‌رمان ده‌کات.
ئێستا ده‌رمانخانه‌ی بێمۆڵەت له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا هه‌ر  به‌هۆی سه‌رپێچیکرن له‌ بڕیار و ڕێنماییی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی نه‌بوونی مه‌رجه‌ یاسایییه‌کان نزیک به‌ 35 کۆمپانیا مۆڵەتیان بۆ نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێکیشیان داخراون و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسای کراونه‌ته‌وه‌.
گوتیشی: یه‌کێکی دیکه‌ له‌ یاسا گرنگه‌کان که‌ هاوشانی ئه‌م پرۆژەیاسایه‌ ئێستا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت، پرۆژه‌ی یاسای جیاکردنه‌وه‌ی که‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌ له ‌نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌کان که‌ ئێستا له ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، هه‌مو ڕێکار و ئاماده‌کارییه‌کی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌شته‌رگه‌ری له ‌نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌کان ڕێکخستنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژەیاسای پاراستنی ئه‌رک و مافی نه‌خۆشی په‌سه‌ند کرد و به‌مه‌ش ئه‌رک و واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ ته‌ندرووستییه ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ فه‌راهه‌م و مسۆگه‌ر بکات که ‌نه‌خۆشێک پێویسته‌ هه‌یبێت.

زۆرترین بینراو