پشکنینەکانی کوردستان لەهەموو جیهان کاریان پێدەکرێت 

پشکنینەکانی کوردستان لەهەموو جیهان کاریان پێدەکرێت 

زاری کرمانجی - هەولێر: بەڕێوەبەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی مەرجە تەندروستییەکانی گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق دەڵێت ، لە گەشتە نێوخۆییەکانی پارێزگاکانی عێراق هیچ پشکنینێک پێویست نییە .
هاشم کازم ، بەڕێوەبەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فڕۆکەخانەی هەولێر  ڕایگەیاند " ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان گەشت بکەن دەبێت پشکنینی کۆرۆنا لە جۆری (PCR) بکات و 48 کاژێر بەسەر ئەو پشکنینە تێنەپەریبێت".
بەڕێوەبەری کارگێڕیی تەندروستیی فڕۆکەخانە گوتیشی ، "هەرکەسێک ئەگەر بیەوێت گەشت بکات و هەردوو قورچکی ڤاکسینیشی وەرگرتبێت هەر دەبێت پشکنینی PCR بکات.

سەبارەت بەو شوێنانەشی کە ئەو پشکنینەیان تێدادەکرێت، بەڕێوەبەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکرایکرد ، " پشکنینەکە لە هەموو نەخۆشخانە و بنکەیەکی تەندروستی نابێت بکرێت ، لە هەولێر سێ بنکە تەرخانکراون کە حکومین ئەوانیش بنکەکانی تەندروستی ئازادی لە گەڕەکی ئازادی لەسەر شەقامی 60 مەتری ، 
هەروەها لە بنکەی تەندروستیی زانکۆ لە گەڕەکی زانکۆ، لەگەڵ بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە گەڕەکی باداوا، دەتوانرێت لە یەکێک لەو سێ بنکەیە پشکنینەکە بکرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان لە هەموو وڵاتان کاری پێدەکرێت و هەندێک وڵات مەرجی ئەوەیان بۆ گەشتیاران داناوە کە 48 کاژێر بەسەر پشکنینەکانی PCR تێنەپەریبێت و لە هەندێک وڵاتی دیکە 72 کاژێرە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل .

زۆرترین بینراو