وه‌زاره‌تی كاره‌با روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پسووله‌ی كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پسووله‌ی كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌

زاری كرمانجی - نه‌هرۆ مام شێخ مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشیاری وزه‌ی (1) له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند:له‌ كاتی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، له‌به‌ر تێكه‌ڵ نه‌بوونی داتای پێوه‌ری مێكانیكی و پێوه‌ری زیره‌ك، پێدانی پسووله‌ی كاره‌با به‌ هاوبه‌شانی بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرابوو.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای به‌ستن و به‌كارخستنی پێوه‌ری زیره‌ك، دوایین داتای پێوه‌ری مێكانیكیی هاوبه‌شانی كاره‌با وه‌رگیراوه‌ و بڕ و نرخه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پسوله‌ی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك به‌ هاوبه‌شانی كاره‌با دراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشیاری وزه‌ی (1) له‌ هه‌ولێر گوتیشی: پسوله‌كه‌شی هی ته‌واوی مانگه‌كانی پێشوو بووه‌. هه‌ربۆیه‌ پسووله‌ی چه‌ند مانگێك پێكه‌وه‌ به‌ هاوبه‌شانی كاره‌با دراوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان هه‌ر خۆیان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ پاره‌ی كاره‌بایان نه‌داوه‌.

زۆرترین بینراو