مامۆستایەكی زانكۆی سۆران: بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن چارەنوسساز دەبێت 

مامۆستایەكی زانكۆی سۆران: بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن چارەنوسساز دەبێت 

دیدار- غەفور عەبدولڵا:
 د. سانیع شەریف، مامۆستای فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، لە دیدارێكی زاری كرمانجی دەڵێت " بەشداری كردنی كورد گرنگە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەركە هەمووان گلەیی و كێشەكانمان بەلاوە بنێن و بەشداری لەم پرسە نەتەوەیە بكەین.
* ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق چ گۆڕانكارییەكی ریشەی دروست دەكات بۆ وڵات؟
- هەڵبژاردەنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەرێوە دەچێت، گرینگەیەكی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوەی هەمیشە هەڵبژاردنەكان بونەتە هۆیی گۆرینی سیستەمی سیاسی لە عێراقدا، بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان گرینگی خۆی هەیە ئەگەر ببینین هەمیشە لە عێراقدا گۆڕانكاری دروستبوونە لە هەڵبژاردنەكان، ئەو گۆڕانكاریانە رەنگدانەوەیەكی ئەرێنی زۆر باشیان هەبووە لەسەر عێراقدا، بەڵام ئەگەر سەیری هەرێمی كوردستان بكەین، ئەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەین كاریگەری ئەرێنی رووبدەن، بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان دەستوریە لە ناو عێراقدا، بۆیە ئێمە لەم هەڵبژاردنە دەبێ چاوەرێی گۆڕانكاری بكەین، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی پەیوەندیەكانی گەلی كورد بە گشتیی، لەگەڵ حكوومەتی یەك لە دوا یەكەكانی عێراق هەمیشە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی جۆراوجۆر لەسەنگەردا بووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ.
 * گرینگی ئەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی كوردستان و هەرێمی كوردستان چیە ئایا بۆ خەڵكی كورد ؟
 - هەڵبژاردن گرینگەیەكی سەرەكی دەبێت، چونكە چەند خەڵكی ئێمەی دەڤەری سۆران و كوردستان بەگشتی بەشدار بێت لەم  هەڵبژاردنە چاكتر دەگەین بە مافەكانمان، هەتا بەپێی  توێژینەوەكان ئەگەر ئێمە سەنگێكی بەهێز نەبین لە پەرلەمان چۆن بتوانین داوای مافەكان بكەین، بۆیە بەشداری كردنی گەلی كورد گرینگە راستە لەوانەیە هەندێك كێشەی لاوەكی یاخود گلەی هەبێ، بەڵام دواجار ئەمە پرسێكی نەتەوەییە ئێمە دەچین بۆ عێراق، لێرەدا هەر گۆڕانكاریەكی ئەرێنی یان نەرێنی لە عێراقدا رووبدات بەبێ بەشداری كوردەكان رەنگە لە بەرژەوەندی كورد نەبێت یان كورد لەوی بەهێز نەبێت سەنگی بەهێزی نەبێت تا بتوانێ لەسەر كێشەكانی خۆی بوەستێتەوە.
* ئایا گرنگە لایەنە كوردییەكان هاوپەیمانی لەگەڵ دەرەوەی لایەنەكانی خۆیان ببەستن واتە لایەنە سیاسییەكانی شیعە و سوونە؟
 - عێراق لە رووی جوگرافیاوە و كلتوری و سیاسی و حزبییەوە فرە لایەنە جا بەگشتی لە سێ پێكهاتەی سەرەكی پێكدێت كورد و شیعە و سونە، هەریەكە لە شیعە و سونە كاریگەریەكی یەكجار زۆریان هەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی، بۆیە كورد پێویستە لەگەڵ ئەم لایەنانە دابنیشێ بە تایبەتی لایەنی شیعە، چونكە لایەنی شیعە وەكو عورفێكی سیاسی سەرۆك وەزیران بۆ خۆیەتی ئێمە هەموو داواكاریەكانمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانە، هەڵبەت بوونی پەیوەندیەكی باش و پتەو لەگەڵ كوتلەی شیعی زۆر گرینگە بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریە دەستوریەكانی كورد، بە دڵنیایەوە سونەش گرینگە لەبەرئەوەی كە نۆ توانیت كۆ دەنگیەكی شیعە و سونە لە پەرلەمانی عێراق دروستكرد ئەوا كێشەی كورد بەرەو چارەسەری دەڕوات بە تایبەتی لە ناوچە دابریَِنراوەكان.
* هەندێك لە پێكهاتەی عەرەب و توركمانەكان دژایەتی كورد دەكەن، كورد چی بكات تا سۆزی شەقامی عێراقی بەدەست بێنێ ؟
 - ئە‌گە‌ر هاتوو لایە‌نە‌ كوردییە‌كان سە‌ركە‌وتن بە‌دە‌ست بهێنن بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن فە‌رهە‌نگی كوردی بگە‌ڕێنەوە‌ بۆ ئە‌و ناوچە‌ دابڕێنراوانە‌ی كە‌ لایە‌نە‌ توركمانییە‌كان یان لایەنی عە‌رە‌بی شۆڤینە‌ی كە‌ بە‌رهە‌ڵستیان دە‌كات، ئە‌وان بە‌هە‌موو شێوە‌یە‌ك رووبە‌رووی روموزە‌كانی كورد و هە‌ردە‌ستكە‌وتێكی كورد بونە‌تە‌وە‌، چونكە‌ لە‌ ناو كە‌ركوك پێكهاتە‌ی هە‌مە‌جۆر هە‌یە‌ كوردیش پێكاتە‌یە‌كی سە‌رە‌كییە‌ و 7یان7 كورسیان هەیە، ‌بۆیە ‌كاتێك كورد خاوە‌نی ئە‌وپێگە‌یە ‌بە‌هێزە‌بێت و ئە‌بێ ئاگاداری لایە‌نە‌كانی تربن، پێویستە كورد جۆرێك لە‌ حكوومڕانییەكی خۆماڵی لە‌ ناو كە‌ركوك جێبە‌جێ بكات كە‌ نموونە‌ی بێت و دیموكراسی بێت هەتا بۆ كۆمە‌ڵگای نێودە‌وڵە‌تیش گرینگە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌ركوك كاریگە‌رە‌ بە‌ رە‌هە‌ندی نێودە‌وڵە‌تی وە‌كو ئێران یان توركیا ئە‌وروپا و ئە‌مە‌ریكا و چە‌ندین وڵاتانی تر گرینگە‌ ئە‌وان سە‌یری ئە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ كێ لە‌وەێ‌ باڵادە‌ستە‌ جا بە‌ هە‌رشێوە‌یە‌ك بێت ئە‌وە‌ ئە‌و لایە‌ن سە‌پۆرت دە‌كرێ جا بۆیە‌ ئە‌بێت كورد بە‌و هاوكێشە‌ سیاسییە‌ لە‌ كە‌ركوك و ناوچە‌ دابرێندرواە‌كان كار بكات هە‌تا دە‌گاتە‌ شنگالیش .
* ئە‌و ململانێیە‌ی لە‌نێوان حزبە‌ كوردییە‌كان هە‌یە لە ناوخۆ،‌ ئایا كاریگە‌ری لە‌سە‌ر پە‌یوە‌ندیە‌كانیان دە‌بێت لە‌ پە‌رلە‌مانی عێراق ؟
 -بە‌ڵێ تا رادەیەك كاریگە‌ری دە‌بێت، وەك دە‌بینین كۆمە‌ڵێك پە‌رلە‌مانتار لە‌ ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق لە‌ هێلی نیشتیمانی و كوردایە‌تی لایان داوە‌، گە‌ر بگە‌ینە‌ راستی ئە‌مە‌ نوێنەرایەتی كوردی ناكە‌ن لێرە‌دا چە‌ند دە‌نگێكی نە‌شازی لادە‌ر لە‌ هە‌ستی نیشتمانی و نە‌تە‌وە‌ی نە‌ك مامۆستایە‌كی زانكۆ هیچ كە‌سێك لە‌ ناو كۆمە‌ڵگای كوردی ئە‌مە‌ قبوڵ ناكات بەڵكو ناشرین كردنی وێنە‌ی شە‌قامی كوردییە.‌ 

 

زۆرترین بینراو