هاووڵاتییەك داوای بە هاناوەچوون دەكات

هاووڵاتییەك داوای بە هاناوەچوون دەكات

من شاخەوان جاسم ساڵح ، لەدایك بووی ساڵی 1983 یە، دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی بەختیاریم، بژێوی ژیانم لەسەر كرێكاری و كرێچییەتی بەڕێوەدچێت و لەهیچ لایەنێك مووچەخۆر نیم و خاوەنی دوو نەخۆشی درێژخایەنم لەماڵەوە، یەكێكیان كوڕمە و ئەوەی دیكەیان دایكمە ، تا ئێستا چوار نەشتەرگەریم بۆ كوڕەكەم كردووە و سێ پەراسووی لە زگماكەوە پێوە نییە و لەشوێنی ئەو پەراسووانەی ، ئێسكی لێ زیاد دەبێت ، پزیشكیش داوای تیشكێكی كردووە بۆ كوڕەكەم كە لە هەموو كوردستان تەنها لە ( سەنتەری میدیا ) لە هەولێر هەیە ، بەڵام پارەیەكی زۆر خەرجی تێچووەكەیەتی ، كە ئەمەش لە توانای من بەدەرە، سەرەڕای ئەوە پێنج نەشتەرگەریشم بۆ دایكم كردووە كە بریتی بوون لە ( قەستەلە ، شبكە ، بالۆن ، فتح الصدر ، لاق ) كە بەهۆی فشاری خوێن و شەكرەوە لاقێكیان لێ بڕیەتەوە ، ئەگەرچی لە ماوەی رابردوو بۆ چارەسەری كوڕم سەردانی وڵاتی ئێرانمان كرد، بەڵام بەهۆی بێ‌ پارەی توانای چارەسەریم نەبوو و ناچار بەبێ چارەسەر گەڕامەوە بۆ ماڵەوە .
بۆیە داواكارم لە خەڵكی خۆشەویست و لایەنی پەیوەندیدار بە گشتی و وەزیری تەندروستی بە تایبەت ، بەهانامەوە بێن و چارەسەرێك بۆ نەخۆشەكانم بدۆزنەوە و گەر خەڵك یارمەتیم نەدا ناتوانم ژیانی خۆم و نەخۆشەكانم و سێ منداڵە قوتابیەكانم بەڕێوەببەم، هیوادارم بەپیر داواكاریەكەمەوە بێن و ئومێدم بە ئێوە و چاوەڕێی رەحمی خودا ئەكەم .
ژمارەی مۆبایل : 4073554 0750

زۆرترین بینراو